کیم جۆنگ ئون: دەبێ بە پەرەپێدانی ئابووری وەڵامی سزاکان بدەینەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-4-2019، ئاژانسی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەو، کە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵاتەکە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار رایگەیاندووە، دەبێ کۆریای باکوور بە ”لێدانێکی توند“ وەڵامی هێزە دژبەرەکان بداتەوە.
کیم جۆنگ ئون داوای لە بەرپرسانی حزبەکەی، کە دەسەڵاتداری حکوومەتن، کردووە، پەرە بە ئابووریی سۆسیالیستی بدەن و بیگەیەننە ئاستی خۆژیاندن و بیکەنە وەڵامێک بۆ ئەو دژبەرانەی بە سەپاندنی سزا، هەوڵی لاوازکردنی کۆریای باکوور دەدەن.
سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پشت بەخۆبەستن بنەمای سەرەکیی سیستەمی سۆسیالیستیی کۆریای باکوورە و شادەماری ژیانە، کە داهاتووی شۆڕشی سۆسیالیستی دیاری دەکات.
باسنيوز