ڕووداوی هاتوچۆ لە تاران 14 کەسی کردە قوربانی

ڕووداوی هاتوچۆ لە تاران 14 کەسی کردە قوربانی
بە گوتەی ناوەندی فریاگوزاریی تاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی پێکدادانی چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر جووتسایدی تاران – ساوە، 14 کەس بوونەتە قوربانی و چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرتووە.

میدیاکانی ئیران بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی تیمی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری لەو ڕووداوەدا 7 کەس گیانیان لەدەست داوە و 7ی دیکەش بریندار بوون.

پێکدادانانەکە لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلی بچووک و پاسێکدا بووە و ئاگریان تێ بەر بووە و تەرمی چەند کەس لە کوژراوەکان ناناسرێتەوە.












باسنيوز
Top