پۆلیسی ئەڵمانی بارەگاکانی دوو رێکخراوی نزیک لە حزبێکی ئیسلامی دادەخات

پۆلیسی ئەڵمانی بارەگاکانی دوو رێکخراوی نزیک لە حزبێکی ئیسلامی دادەخات
پۆلیسی ئەڵمانی چەند بارەگایەکی نزیک لە حزبێکی ئیسلامی دادەخات و وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەک دەردەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-4-2019، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکا رایگەیاندووە، لەو بارەگایانە پارە بۆ بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) کۆ دەکرایەوە.

هەروەک وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانی رایگەیاندووە، بارەگاکان هی دوو رێکخراو بوون بە ناوەکانی بەرگریی جیهانی (غەوس) و ئەنساڕی نێودەوڵەتی.

حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.











باسنيوز
Top