چاوشئۆغلو : ئەگەر ئەمەریكا فڕۆکەی F35یش بە تورکیا نەفرۆشرێت ئەوا لە شوێنێکی دیکە دەیکڕین

چاوشئۆغلو : ئەگەر ئەمەریكا فڕۆکەی F35یش بە تورکیا نەفرۆشرێت ئەوا لە شوێنێکی دیکە دەیکڕین
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە بەرپرسانی ئەمریکایان وتوە گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S400 لەگەڵ روسیا یەکلابوەتەوە.

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆ NTV لەبارەی کڕینی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S400 لە روسیا رایگەیاند، "ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ سیستمی بەرگری S300 یان هەیە و بونی خاوەنی هەرجۆرە سیستەمێکی بەرگری دژایەتی یاساکانی ئەندامبون لە ناتۆ ناکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەیەوێت موشەکی پاتیرۆت بە تورکیا بفرۆشێت، پێدەچێت سبەی دوەم سیستەمی موشەکی بەرگری S400 بکڕین".

لەبارەی کڕینی فڕۆکەی F35 ەوە کە تورکیا پلانی هەیە لە ئەمریکا بکڕێت، چاوشئۆغلو وتی، "ئەگەر فڕۆکەی F35یش بە تورکیا نەفرۆشرێت ئەوا لە شوێنێکی دیکە دەیکڕین تا ئەوکاتەی تورکیا خۆی فڕۆکە دروستدەکات".






خەندان
Top