ئێران: كه‌شتییه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌كه‌ینه ئامانج
لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ناساندنی سوپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی لە لایەن ئەمەریکاوە، موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی دیارکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێك ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دەكات و نووسیویەتی: "بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانت بڵێ بە لای کەشتییەکانی سوپای پاسداران‌دا تێپەڕ نەبن".
بەرپرسانی سەربازیی ئێران رایانگەیاندووە لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمەریکادا، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بە تیرۆریست دەزانن.
لە 8/4/2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكرایەوە رایگەیاند: "به فه‌رمی نیازی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نم، كه ناوی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌ینه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی بیانی، به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌و سوپایه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی مادده‌ی 219 له یاسای كۆچ و هاووڵاتیبوون. ئه‌م هه‌نگاوه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نراوه، دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێت كه ئێران سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆره".
لە بەرامبەردا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆك کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پێشنیاری کرد، تارانیش هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بخاتە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانیەوە. زەریف پشتی بە یاسای رووبەڕوو بوونەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمه‌ریکا بەستووە، کە به‌ر له 2 ساڵ لە پەرلەمانی ئێران پەسند کرا.
K24 -