توركیا بڕیاری ئه‌مەریكا له‌باره‌ی به‌ تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران قبووڵ ناكات

توركیا بڕیاری ئه‌مەریكا له‌باره‌ی به‌ تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران قبووڵ ناكات
توركیا بڕیاری ئه‌مەریكا له‌باره‌ی به‌ تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران قبووڵ ناكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مریكا له‌لایه‌ك هاوكاری رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سوپای فه‌رمی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌ناسێنێت".

ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ئەنقەرە. چاوشئۆغڵۆ راشیگەیاند: "ئەم جۆرە بڕیارانە رێگا خۆشکەرن بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا".




K24
Top