بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بوەتە براوەی هەڵبژاردنەكە.

 بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بوەتە براوەی هەڵبژاردنەكە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بوەتە براوەی هەڵبژاردنەكە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، پارتی لیكودی راستڕە و كە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رابەرایەتی دەكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا كە دوێنێ سێشەممە ئەنجامدرا، دوای جیاكردنەوەی لەسەدا 96ی دەنگەكان توانیویەتی 37 كورسی پەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەست بهێنێت.

نەتانیاهۆ، پێنجەمین جار لەسەریەك زۆرینەی پەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەستدەهێنێت، بەوەش ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە، هاوكات پارتی شین و سپی میانڕەو كە بێنی جانتس، فەرماندەی پێشوی سوپای ئیسرائیل دەیبات بەڕێوە 36 كورسی پەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەستهێناوە.

ئیسرائیل لەسەر سیستەمێكی حكومڕانی دەبرێت بەڕێوە، كە پەرلەمانەكەی بە کنێسیت ناسراوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە 120 ئەندامە و زۆرینەی بڕیارەكانی تایبەت بە وڵاتەكە لەوێوە دەردەچێت.





خەندان
Top