رۆحانی: ئەمریكا دەیەوێـت بەهانە بۆ شكستەكانی بهێنێتەوە

رۆحانی: ئەمریكا دەیەوێـت بەهانە بۆ شكستەكانی بهێنێتەوە
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكیدا لەبەردەم بەرپرسانی وڵاتەكەی رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێـت لە رێگەی هەژماركردنی سوپای پاسداران بە "گروپێكی تیرۆریستی بە هانە بۆ شكستەكانی بهێنێتەوە".

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا لە مەراسیمی رۆژی نیشتیمانی وزەی ئەتۆمی وڵاتەكەی لە بەردەم بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەیدا رایگەیاند، "بە درێژایی 40 ساڵی رابردو ئەمریكا تاكتیكی جۆراوجۆری دژ بە گەلی ئێران بەكارهێناوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە شۆڕشی ساڵی 1979 دا نمونەی بەرگری و دانبەخۆداگرتن بون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریكا و وڵاتە زلهێزەكانی جیهان دەیانەوێت لەرێگەی بە تیرۆر ناساندنی سوپای پاسداران-ەوە كە تاكە خەمی روبەڕوبونەوەی تیرۆرە، شكستەكانیان بشارنەوە".

لەبارەی روانگەی جیهانی بۆ تیرۆر پرسیاریكرد، كێ داعش وەك ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی بەكاردەهێنێت؟، وتیشی، "هێشتا ئەمریكا ئامادەنیە بۆ روبەڕوبونەوەی داعش و بەرپرسە باڵاكانی داڵدە دەدات، روانگەیەكیان بۆ تیرۆر دروستكردوە و رێكخراوە شۆڕشگێڕیەكانی جیهان بە تیرۆریست لە قەڵەمدەدەن، ئێوە لە جیهاندا پێشەنگی تیرۆرن".




خەندان
Top