هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل دەستی پێ کرد
کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 9-4-2019، بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتییانی ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان، کرانەوە و بڕیارە کاتژمێر 5ـی ئێوارە دابخرێن.
بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکایەتیی رەوتی راستڕەوە توندڕەوەکان دەکات، کە بانگەشەکانیان زۆرتر خۆی لە دژایەتیکردنی فەلەستین دەبینێتەوە.
سیستەمی حوکمڕانیی ئیسرائیل پەرلەمانییە. پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کە بە کنێست ناسراوە، لە 120 ئەندام پێک دێت، ئەرکی داڕشتنی یاساکا و چاودێریکردنی حکوومەتە.
باسنيوز