سەرچاوەیەکی دارایی پارەدارکردنی ئوسامە بن لادن ئاشکرا دەبێت

سەرچاوەیەکی دارایی پارەدارکردنی ئوسامە بن لادن ئاشکرا دەبێت
سەرچاوەیەکی دارایی پارەدارکردنی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاشکرا دەبێت.

رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی راپۆرتێکی لەبارەی ناردنی 80 ملیۆن پاوەندی بەریتانی (ئێستا دەکاتە نزیکەی 105 ملیۆن دۆلار) بۆ ئاسەم بن لادن، سەرۆکی کوژراوی قاعیدە، بڵاو کردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە تۆڕێکی نهێنی توانیویەتی بە فێڵ ئەو پارەیەی هاووڵاتییانی بەریتانیا وەک باج دەیدەنە حکوومەتەکەیان، بدزێت و بەڕێگای نهێنی، بە هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستانەوە بۆ ئوسامە بن لادنی بنێرێت.

ئەو پارەیەی ئەو تۆڕە بە دەستی هێناوە و بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تایبەت قاعیدەی ناردووە، هەروەک لە راپۆرتەکەدا باس کراوە، لەو بودجەیە زیاتر بووە، کە حکوومەتی بەریتانیا وەک بودجەی ساڵانە بۆ پۆلیسی ئینگلتەڕا و وێڵز، دابینی دەکات.

تۆڕەکە لە هاووڵاتییانی بەریتانیی بە رەگەز ئاسیایی پێک هاتووە و بارەگای نهێنییان لە لەندەن، بەکینگهامشایەر، بێرمینگهام و ئوسکوتلەندا هەبووە.

ئوسامە بن لادن، کە خەڵکی سعودیەیە، سەرۆکی قاعیدە بوو و تۆمەتبارە بە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی، کە دیارترینیان بریتی بوو لە هێرشی 11ـی ئەیلوول. لە مانگی 5ـی 2011 لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزێکی تایبەتی ئەمریکی، لە شاری ئەبوەت ئابادی پاکستانی کوژرا.










باسنيوز
Top