حکومەتی ئەڵمانیا رێگە بە مانەوەی بریتانیەكان دەدات لە وڵاتەكەیدا

 حکومەتی ئەڵمانیا رێگە بە مانەوەی بریتانیەكان دەدات لە وڵاتەكەیدا
بەپێی رۆژنامەیەكی ناوخۆی ئەڵمانیا، حکومەتی ئەڵمانیای بڕیاریداوە رێگەبدات بە هاوڵاتیانی بریتانیا و خێزانەكانیان كە لە ئەڵمانیا دەژین تەنانەت، ئەگەر بریتانیا لە یەكێـتی ئەوروپا بكشێتەوە لەو وڵاتەدا بمێننەوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەك لە حكومەتی بەرلین بۆ ویلایەتەكانی ئەڵمانیا، ئەو هاوڵاتیانەی بریتانیا كە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، دەتوانن تەنانەت دوای كشانەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا بێ مەرج، لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە ئەنجامی دانوستانی نێوان بریتانیا و یەكێتـی ئەوروپا لەبارەی برێكزیت-ەوە ئەنجامدراوە، 100 هەزار هاوڵاتی بریتانی كە لەئێستادا لە ئەڵمانیا نیشتەجێن رێگەیان پێدەدرێت دوای كشانەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لەو وڵاتەدا بمێننەوە.

بەڵام داوی ئەوەی بۆ جاری سێیەم پەرلەمانی بریتانیا رێككەوتنی كشانەوەی رەتكردەوە، وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورپا لە ئەگەری نەگەیشتنیان بەئەنجام لەگەڵ بریتانیا، خۆیان بۆ دەرەنجامەكان ئامادەدەكەن.







خەندان
Top