کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: لە ئیستەنبۆڵ کاندیدی جەهەپە دەنگی زۆرتری هێناوە

 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: لە ئیستەنبۆڵ کاندیدی جەهەپە دەنگی زۆرتری هێناوە
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا شارەوانیی گەورەی ئیستەنبوڵ لەدەست دەدات.



ئەمڕۆ دووشەممە ١-٤-٢٠١٩، سەعدی گووەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، کە ئەکرەم ئیمامۆغڵو، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) تا ئێستا زۆرترین دەنگی بەدەست ھێناوە.



سەعدی گووەن ھەروەھا رایگەیاند، کە ئەکرەم ئیمامۆغڵو لەپێش ھەموو کاندیدەکان بە تایبەت کاندیدی ئاکەپە، کەوتووە.



بەپێی ئەو ئامارانەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٩٨٪ی دەنگەکانی ئیستەنبۆڵ، کاندیدی جەهەپە ٤ ملیۆن و ١٥٧ هەزار و ٥٠٥ دەنگی بەدەست هێناوە کە ڕێژەکەی دەکاتە ٤٨.٨٪، هەروەها کاندیدی ئاکەپە، ٤ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ١٩٠ دەنگی بەدەست هێناوە کە ڕێژەکەی ٤٨.٤٨٪ە.



رۆژی ٣١-٣-٢٠١٩، لە ھەموو شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ھەڵبژاردنی شارەوانی، ئەنجومەنی پارێزگاکان و موختاری گوندەکان، ئەنجام درا.



باسنيوز
Top