ئێران: سێ دوورگەکە عەرەبی بەشێکن لە خاکی ئێران و فارسین

 ئێران: سێ دوورگەکە  عەرەبی بەشێکن لە خاکی ئێران و فارسین
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی بەیاننامەیوتکەی عەرەبی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، سێ دوورگەکە بەشێکن لە خاکی ئێران.



رۆژی یەکشەممە 31-3-2019، لوتکەی عەرەبی (خولی 31ـەم) بەبێ بەشداریی هەموو سەرۆک، شا، میر و سوڵتانەکانی عەرەب، لە تونس ساز کرا.



لە بەیاننامەی کۆتاییدا، لوتکەی عەرەبی داوای لە ئێران کرد چیتر دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبیدا وەرنەدات و هەرسێ دوورگەی تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبو موسای لە کەنداوی عەرەبی وەک خاکی ئیمارات، ناساند.



بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی کردەوە سێ دوورگەکە موڵکی ئیمارات بن و رایگەیاند، ئەو سێ دوورگەیە بەشێکن لە خاکی ئێران.



بەهرام قاسمی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو لێدوانانەی باس لە دەستوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەکەن ”درۆن و ئێمە رەتیان دەکەینەوە“.




باسنیوز
Top