ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت
لە هەڵبژاردنەکەدا 57 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرەكانیان لە شارەوانی شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
لەو هەڵبژاردنەدا كە 19مین ھەڵبژاردنی شارەوانیەكانە لە توركیا بەڕێوەدەچێت 12 پارتی سیاسی بەشدارن 194 هەزار و 390 سندوق دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكە ئامادەكراون.
بە گوێرەی داتاكانی دەزگای ھەڵبژاردنی توركیا 156 هەزار دەنگدەر بۆ ئەم ھەڵبژاردنە تەمەنی 18 ساڵیان تەواو كردووە و بۆ یەكەمجار دەتوانن دەنگبدەن.
ئەو حزبانەی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان دەكەن پێكھاتوون لە، پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی دیموکراتی گەلان، پارتی سەربەخۆیی تورکیا، پارتی یەکگرتووی مەزن، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکراتیک، پارتی ئیی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی، پارتی سەعادەت، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی نیشتیمان.
لەم ھەڵبژاردنەدا 7 پارتی باكووری كوردستان پاڵپشتی لە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەكەن و پێشتر رێككەوتن، ئەو پارتە سیاسیانە دەیانەوێت زۆرینەی دەنگی شارەكانی باكووری كوردستان بۆ ھەدەپە مسۆگەر بكەن.
لەو ھەڵبژاردنەدا سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان لە شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا ھەڵدەبژێردرێن.
له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، 92 چاودێری وڵاتانی ئه‌وروپی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان ده‌كه‌ن، له‌نێو ئه‌و چاودێره ئه‌وروپیانه‌ش ژماره‌یه‌ك، په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی هه‌ن و به‌شێكیشیان كه‌سایه‌تی سیاسی دیاری وڵاتانی ئه‌وروپان.
K24