ئەمریکا چاوەڕوانی جیابونەوەی بریتانیا دەکات لە یەکێتی ئەوروپا

ئەمریکا چاوەڕوانی جیابونەوەی بریتانیا دەکات لە یەکێتی ئەوروپا
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەی چاوی لە رێکەوتنی بازرگانی گەورەیە لەگەڵ بریتانیا پاش دەرچونی لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە، ئەمریکا چاوەڕێی دەرچونی بریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەی بەنیازە چەند رێکەوتنێکی بازرگانیان لەگەڵ واژۆبکات.



سەرۆکی ئەمریکا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات


لەوبارەیەوە بۆڵتن بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، "سەرۆکی ئەمریکا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و واژۆکردنی رێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکات، چونکە ئەوە خواستێکی گەلانی بریتانیایە کە ساڵی 2016 دەنگیان بۆداوە، ئەم جیابونەوەیە ئێستا روبدات یان 12ی نیسان یان هەرکاتێکی دیکە ئەمریکییەکان پشتگیری دەکەن".

هیوادارم تێرێزا مەی بتوانێت لە نێوان خۆی و پەرلەمانی وڵاتەکەی رێگەی سێیەم بۆ پرسی دەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا بدۆزێتەوە


پێنجشەممەی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبو، هیوادارە تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بتوانێت لە نێوان خۆی و پەرلەمانی وڵاتەکەی رێگەی سێیەم بۆ پرسی دەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا بدۆزێتەوە، چونگە گرژی و ئاڵۆزی زیاتری بەدوادادێت.

بەپێی لێکدانەوە سیاسییەکان، پەیوەندی خراپی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هاوڕێیەتی مێژویی لەگەڵ بریتانیا پشتیوانی خواستی ئەمریکییەکان دەکات بۆ دابڕاندنی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.








خەندان-
Top