ترامب نوسراوێکی سەر کاغەزدا داوایکردوە کۆریای باکور تەواوی چەکی ئەتۆمی و بۆمبەکانی خۆی رادەستی ئەمریکا بکات.

ترامب نوسراوێکی سەر کاغەزدا داوایکردوە کۆریای باکور تەواوی چەکی ئەتۆمی و بۆمبەکانی خۆی رادەستی ئەمریکا بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبونەوەکەی مانگی رابردوی لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە نوسراوێکی سەر کاغەزدا داوایکردوە کۆریای باکور تەواوی چەکی ئەتۆمی و بۆمبەکانی خۆی رادەستی ئەمریکا بکات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەپێی دۆکیۆمێنتی کۆبونەوەکەی ترەمپ و کیم کە دەستی ئاژانسەکە کەوتوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبونەوەکەی مانگی رابردوی لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لەنوسراوێکی سەر کاغەزدا داوایکردوە کۆریای باکور تەواوی چەکی ئەتۆمی و بۆمبەکانی خۆی رادەستی ئەمریکا بکات.

رۆژی 28ی شوباتی رابردو هەریەک لەکیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوەیەکی دوقۆڵیان لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجامدا و تێیدا بەرلەکاتی دیاریکراو کۆبونەوەکان بەبێ هیچ رێکەوتنێک کۆتایی هات.

لەبارەی زو کۆتایهاتنی کۆبونەوەکان و هۆکاری سەرەکی رێکنەوتنیان، ئەوکات زانیارییە میدیاییەکان تەنها ئەوەیان زانیبو، کە کیم جۆن ئون داوای هەڵگرتنی کۆی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کردوە، بەڵام ئەم دۆکیۆمێنتە هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کردوە.

بۆیەکەمینجار ئەم دۆکیۆمێنتە لەلایەن جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دو رۆژ پاش کۆبونەوەکان لەچاوپێکەوتنێکدا ئاشکرابو، بەڵام بۆڵتن ئاماژەی بەوەنەکرد، کە ئەمریکا داوای رادەستکردنی تەواوی بۆمب و چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوری کردوە.

پسپۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا پێیانوایە زۆر بەدەگمەن لەمێژوی دیپلۆماسی وڵاتاندا لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی وڵاتێک وەک رادەستکردنی ئەو چەکە ئەتۆمییانە بەلایەنەکەی دیکەی کۆبونەوەکە وێناکرابێت، پێدەچێت هەر ئەوەش وایکردبێت کیم جۆن ئون تەنانەت ئامادە نەبێت نانی نیوەڕۆش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بخوات کە لەپرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکەیاندا هاتبو.



باسنیوز
Top