ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازیی لە سنووری حەلەب کردە ئامانج

 ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازیی لە سنووری حەلەب کردە ئامانج
بەپێی زانیاریی فەرمیی سووریا، شەوی چوارشەممە سوپای ئسیرائیل بە مووشەک ناوچەیەکی پیشەسازیی شاری حەلەبی لە باکووری سووریا کردووەتە ئامانج.



لەمبارەوە سوپای سووریا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کردووە فڕۆکە جەنگیەیکانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەکیان لە ناوچەی پیشەسازیی "شێخ نەجاڕ" لە سنووری حەلەب کردووەتەوە ئامانج و خەسار و زایانێکی زۆری مادیی لێ کەتووەتەوە".



لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای سووریادا هاتووە کە قەڵغانی بەرگریی سوپای سووریا چەند مووشەکێکی ئیسرائیل بەرلەوەی ئامانجەکەیان بپێکن، خستووەتە خوارەوە، بەڵام هەتا ئێستا ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەو ڕاپۆرتانەدا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.



بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) سوپای پاسداران لە حەلەب و دەوروبەری چەندان پێگەی گەورەی سەربازیی هەیە و ئامانجی ئیسرائیلیش ئەو بنەکانەی سوپای پاسدارانە.



هەر لەم پەیوەندییەدا ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لەمبارەوە بڵاوی بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل حەشارەگی چەک و تەقەمەنیی ئێران و هاوپەیمانەکانیان لە سووریا کردووەتەوە ئامانج کە لە نێوان "شێخ نەجاڕ" و فڕۆکەخانەی حەلەب هەڵکەوتووە و بەو هۆیەوە تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی داوە.



دوای ئەوەی ئەمریکا بەرزاییەکانی جەولانی وەک خاکی ئیسرائیل لەقەڵەم دا، لەناو وڵاتانی عەبەرەبی کاردانەوەی توندی لێ کەتەوە و بەم بۆنەوە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا توندرتر بوونەوەتە.



لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسی ئێران لە سووریا دەکاتە و ئامانج.




باسنیوز
Top