سعوودییە : هەواڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقع هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت
ئاماژە بەوەش کراوە: "بەرزاییەکانی جۆلان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خاکێکی داگیرکراوی عەرەبە و ئەو کارە کاریگەری خراپی لەسەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەبێت".
دوێنی دوو شەممە 25/03/2019 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و بێنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەشنووسێکیان لە بارەی بەرزاییەکانی جۆلان واژۆ کرد و دان پێدانانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌روه‌ری ئیسرائیل له سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان راگەیندرا، دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
له کۆنگرە رۆژنامه‌وانییە هاوبه‌شەکەدا، تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌و كاره مێژووییه له پێناو پشتیوانیكردنی توانا به‌رگرییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشه‌كه‌ی پارێزراو بێت، ئیسرائیل له ساڵی 1967 به‌رزاییه‌كانی جۆلانی بۆ ئه‌وه كۆنترۆڵ كرد، تاوه‌كو خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر بپارێزێت".
گووتیشی: "ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان له سووریا به‌رگری له خۆی بكات، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی حیزبوڵڵا، كه پێشبینی ده‌كرێت هێرشی سه‌ر ئیسرائیل بكات".
k24