لافاوەکەی ئەمڕۆی شیراز 25 قوربانیی لێ کەوتەوە
ماڵپەڕی (ئیسنا) لەزاری بەرپرسانی ناوەندی فریاگوزاریی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە، لافاوەکەی شیراز کە زۆر کارەساتبار بووە، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 15ی دیکەش بریندار بوون.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەو لافاوە بەهۆی تەقینی بەنداوی "تەنگە سووری" دەروازەی شاری شیراز بووە و ڕووی لە شاری کردووە و ئەو کارەساتە رووی داوە.
بە سەدان ئۆرتۆمبێلی هاووڵاتیان ئاو بردوویە و دەیان خانوو تێکڕووخاون، و کەرتەکانی کارەبا، غاز زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ڕێژەی لافاوەکە لە ئاستێکدا بووە کە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات و بەرپرسانی شار شڵەژوان و شاری شیراز لە دۆخێکی نائاسایی دایە.
هاوکات ئەو شەپۆلە بارانبارینە پارێزگاکانی لوڕستان، ئیلام و کرماشان و سنەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە و لە لوڕستان ژنێک گیانی لەدەست داوە و لە سەرپێڵزەهاویش کەسێک بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەست داوە و خەسار و زیانێکی زۆریش بەر کەرتی کارەبا و ڕێگەوبان و زەویی کشتوکاڵی و ماڵی هاووڵاتییان کەتووە.
باسنيوز