ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکات

 ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکات
دوای تۆپبارانکرنی شاری تەلئەڤیڤ، سوپای ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ هەڵگیرسانی شەڕ دەکات.



ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، کە دوو لیوای یەدەگی سوپا بۆ پەیوەندیکردنەوەیان بە سوپا، بانگهێشت کراونەتەوە.



ئەفیغای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، بانگهێشتکردنەکە بە بڕیاری جەنەڕال ئەڤیڤ کۆخافی، سوپاسالاری ئیسرائیلە و بۆ ئامادەکارییە بۆ هەموو ئەگەرێک.



ئەو ئامادەکارییەی سوپای ئیسرائیل دوای تۆپبارانکردنی ناوچەیەکی نزیک شاری تەل ئەڤیڤە، کە حەوت هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆیەوە برینداربوون و سوپای ئیسرائیل بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بۆ ئەنجامدانی تاانبار دەکات.



بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە بۆ ئامادەبوون لەکاتی واژۆکردنی بڕیاری خاوەنداریی ئیسرائیل بۆ ناوچەی جۆڵان لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە سەردانی واشنتنی کردووە، دوای رووداوەکە رایگەیاندووە، کە دوای واژۆکردنەکە بە پەلە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.



حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.







باسنيوز
Top