سەرۆكی هەرێمی کەتەلۆنیا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین

سەرۆكی هەرێمی کەتەلۆنیا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین
کارلۆس پوگدمون، سەرۆکی دەوڵەتی ناوچەیی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دوێنێ سێشەممە لە یەکەم وتووێژی خۆی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کەتەلۆنیا ئاشکرای کرد هەرێمەکەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت.



پوگمون لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی (BBC) گوتی: "دەوڵەتی سەربەخۆی کەتەلۆنیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە فەرمی کارەکانی خۆی دەست پێ دەکات".



ناوچەی خودموختاری کەتەلۆنیا بە حەوت ملیۆن و 523 هەزار کەس دانیشتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا هەڵکەوتووە کە خوازیاری سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لە ئەو وڵاتە.



ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕێکەوتی 2017/10/1 بەڕێوە چوو کە تێیدا 90% دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دا.



لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمەدا چەندین شەڕ و تێکەهەڵجوون لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەراندا بەرێوە چوو کە تێیدا 850 کەس بریندار بوون.





باسنیوز
Top