سەرۆکی بۆرما لەبارەی ”کوشتنی موسڵمانان“ی وڵاتەکەی هاتە دەنگ

سەرۆکی بۆرما لەبارەی ”کوشتنی موسڵمانان“ی وڵاتەکەی هاتە دەنگ
سەرۆکی بۆرما (میانمار) لەبارەی ”کوشتنی موسڵمانان“ی وڵاتەکەی هاتە دەنگ و رایگەیاند، کە ئەو تووشی دڵەڕاوکێ بووە.



رۆژی سێشەممە 19/9/2017، ئونگ سو چی، سەرۆکی میانمار لە وتەیەکدا، ئیدانەی کوشتن و پشءلکردنی مافی خەڵکی موسڵمانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ”هەر کەسێک لەو پێشێلکارییانە تێوەگلابێت، بەپێی یاسا دادگایی دەکرێت“.



ئونگ سو چی دوای ماوەیەک بێدەنگی لەبارەی کوشتنی موسڵمانانی میانمار لەسەر دەستی سوپا و خەڵکی شوێنکەوتەی ئایینی بوزی، رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ”لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی“ ناترسێ و ئامادەیی میانماریشی بۆ رێکخستنی پرۆسەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان نیشان داوە.



بەهۆی هێرشی پۆلیسی و خەڵکی میانمار بۆ سەر گەلی رۆهینگای موسڵمان، لەم دواییانە نزیکەی 400 هەزار موسڵمانی میانمار ئاوارەی بەنگلادیش بوون و بەشێک لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە ئیسلامییەکان رەخنەیان لە بیدەنگیی ئونگ سو چی کردبوو، کە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.
bas news-
Top