چین و رووسیا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن

چین و رووسیا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن
هەردوو وڵاتی کۆماری چینی میللی و رووسیای فیدڕال مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە نزیک کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن.



مانۆڕەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 18/9/2017 لەنێوان کەنداوی بوترسی گەورە و بەشی باشووری دەریای ئۆخۆستک لە باکووری یابان ئەنجام دەدرێت.



مانۆڕەکە دەریاییە و لە رۆژهەڵاتی رووسیا و لە نزیک سنووری کۆریای باکوور ئەنجام دەدرێت.



ئەو مانۆڕە لە کاتێک دایە، کە کۆریای باکوور و ئەمریکا بەردەوام هەڕەشەی سەربازی و چەکی ئەتۆمی لە یەکتر دەکەن و هەردوو وڵاتی چین و رووسیاش داوای دان بەخۆداگرتن لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە دەکەن.
bas news-
Top