ئەمریکا سێ هەزار و 500 سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی (ABC) ماتیس بڕیاری ناردنی سێ هەزار و 500 سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ ئەفغانستانی پاش دەستووری دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەو وڵاتە واژۆ کردووە.
مانگی پێشوو سەرکۆماری ئەمریکا ڕای گەیاندبوو، ستراتیجیی نوێی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بریتییە لە زیارکردنی ژمارەی هیزە سەربازییەکان لەو وڵاتە.
هاوکات پێنتاگۆنیش ڕای گەیاندووە هەتا ئەوکاتەی جێمز ماتیس، هەواڵی ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ ئەفغانستان ڕانەگەیەنێت هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی سەربازەکان بڵاو ناکاتەوە.
بە ناردنی ئەو سێ هەزار و 500 سەربازە ئەمریکییە بۆ ئەفغانستان، ئێستا ژمارەی گیشتیی سەربازەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان گەیشتووەتە 14 هەزار و 500 سەرباز.
باسنيوز