تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی گەشتیاریی پورتوگال رووی دا
تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شارێکی پورتوگال رووی دا و ئاژانسە جیهانییەکان باس لە بوونی قوربانی دەکەن.
تەقینەوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13\8\2017 لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی (فاما)ی میللی شاری لشبۆنە لە پورتوگال رووی داوە و دواتر ئاگر لە باڵەخانەکە دروست بووە.
بەهۆی تەقینەوەکە، پێنج کەس بریندار بوون، کە برینی دوو کەسیان سەختە. بریندارەکان هەموویان گەشتیاری وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا بوون.
پورتوگال وڵاتێکی ئەوروپیی و کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای ئەو کیشوەرە. زێدی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە.
باسنيوز