بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك كیا لەریزبەندیی پێشەوەی پۆلێنكردنی سەرەكییە لە جەی دی پاوەر (J.D. Power)

بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك كیا لەریزبەندیی پێشەوەی پۆلێنكردنی سەرەكییە لە جەی دی پاوەر (J.D. Power)
كیا سۆڵ، سیراتۆ، كادێنزا، نیرۆ (تایبەت بەبازاڕەكانی ئەوروپا)و سۆرینتۆ، هەریەكەیان لەریزبەندی سەرەوەن لەجۆری خۆیان بەبەراورد بەمۆدێلەكانیان لەكۆمپانیاكانی دیكە لەهەمان جۆر، هەروەها كادێنزا كەمترین رێژەی پەككەوتنی لەمۆدێلەكانی تر لەكۆمپانیاكانی دیكە لەجۆری خۆی پێبڕا.

بۆ چەندین ساڵ لەسەر یەك بەبەردەوامی كیا چەندین خەڵاتی لەرووی كوالێتی و متمانەیی بەدەستهێناوە، بەپشتبەستن بەتوێژینەوەیەكی سەرەتایی بۆ كوالێتی لە جەی دی پاوەر 2017 (J.D. Power) 2017، (IQS) كیا مۆتۆرز بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك بەرزترین پۆلێنی لەویلایەتە یەكگرتووەكان بەدەستهێنا. پێشكەوتنە بەردەوامەكانی كیا وایكردووە كەباشترین پۆلێنی بۆ ئەداكردن پێببەخشرێ لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا لەتوێژینەوە، هەروەها كۆمپانیای كیا چەندین خەڵاتی بۆ پێنج جۆر لەئۆتۆمۆبێلەكانی بەدەستهێناوە و ئەمەش بەدەستكەوتێكی گەورە دادەنرێت بەبەراورد لەگەڵ هەر كۆمپانیایەكی دیكەو خەڵاتەكانیش بەنسیبی سۆڵ (جۆری ئۆتۆمۆبێلە فرە بەكارهێنەرەكان بەقەبارەی بچووك)، سیراتۆ (جۆری ئۆتۆمۆبێلی دووانی واتە گازو بەنزین)، كادێنزا (جۆری ئۆتۆمۆبێلی گەورە)، نیرۆ (جۆری ئۆتۆمۆبێلی S.U.V بەقەبارەی بچووك)و
سۆرینتۆ (جۆری ئۆتۆمۆبێلی S.U.V بەقەبارەی مامناوەند) بوو.

كیا سۆڵ بۆ سێیەم جار لەسەر یەك خەڵاتی IQS ی بەدەستهێنا، هەرچی دوو مۆدێلە تەواو نوێیەكەی كیا نیرۆ و كادێنزا-یە بەرامبەر ئەدایە نایابەكەیان لەساڵی یەكەمیاندا خەڵاتیان بەدەستهێنا، كیا كادێنزا بەرزترین هەڵسەنگاندنی بەدەستهێنا بەبەراورد لەگەڵ مۆدێلەكانی دیكەی بەشدار لەكۆمپانیاكانی دیكەدا. هەر مۆدێلێك لەو مۆدێلانەی كیا بەئۆپتیما و سپۆرتاج-یشەوە، ئەوانەی كەتوێژینەوەی IQS بۆ ساڵی 2017 لەخۆی گرتن، توانییان ریزبەندی یەكەم یان دووەم لەجۆری خۆیان داگیر بكەن.

كاتێ كیا جیهانی پیشەسازیی ئۆتۆمۆبێلی داگیركرد بەئەنجامەكانی ساڵی رابردوو بۆ توێژینەوەی كوالێتیی سەرەتایی لەجەی دی پاوەر، خەڵكانێكی زۆر پرسیاری ئەوەیان دەكرد ئایا كیا دەتوانێ پارێزگاری لەو پێگە مەزنەی خۆی بكات؟، ئەمڕۆ وەڵامەكەیان بەروونی و راشكاوی وەرگرتەوە لەرێگەی سەركەوتنی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەك و بەزۆرترین ژمارەی خەڵاتەكان بۆ جۆرە جیاوازەكانی ئۆتۆمۆبێلەكانی بۆ ساڵی 2017 بەبەراورد لەگەڵ كۆمپانیا ركابەرەكانی دیكەی.

گەیشتن بەبەرزترین پلە لەتوێژینەوەی IQS بۆ ئەدا بۆ جاری دووەم لەسەریەك پێگەی كۆمپانیای كیا پتەوتر دەكات وەك پیشەسازێكی ئۆتۆمۆبێل لەسەر ئاستی جیهانی و رەنگدانەوەی ئەو پێوەرە توندانەیە كەئەندامانی تیمی كۆمپانیاكە پابەندن پێیەوەو لەسەر هەموو ئۆتۆمۆبێلەكانی كیا جێبەجێی دەكەن.













باسنيوز
Top