میدیاکانی ئێران: دەستدرێژی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵە

 میدیاکانی ئێران: دەستدرێژی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵە
کچێکی تەمەن سێ ساڵە لە شاری مەشهەد، دەستدرێژیی کراوەتەوە سەر و باوکیشی بەهۆی دەستنەگییەوە توانایی بەدواداچوونی یاسایی بۆ دۆسیەکە نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەندەکانی ئێران، کچێکی تەمەن سێ ساڵ بەناوی "مینا" لە شاری مەشهەد لە حاڵێکدا لەگەڵ دایکی چووەتە پارک، دوای ئەوەی ڕفێندراوە، دەستدرێژیی کراوەتەوە سەر.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە باوکی مینا بەهۆی دەستەنگی و نەدارییەوە نەیتوانیوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کچەکەی بکات.

مینای تەمەن سێ ساڵە پاش سەش کاتژمێر گوم بوون، لە پارکی (پەردیس)ی قائێمی مەشهەد دۆزراوەتەوە و لە حاڵێکدا پانتۆڵەکەی خوێناوی بووە، نیشانەی دەستدرێژیی جینسی بووە و دواتر رادەستی پۆلیس کراوە، بەڵام باوکی بەهۆی دەستەنگییەوە لە سکالا کردن پاشگەز بووەتەوە.

لەم بارەوە فەریبا بەهشتیان، بەڕێوەبەری یاریدەدەرانی (مێهرئافەرین)ی لقی مەشهەدیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، دەستدرێژی بۆ سەر ئەو کچە سێ ساڵەیەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ساڵانە لە شارە جیاجیاکانی ئێران چەندان حاڵەتی دەرستدرێژی بۆ سەر منداڵان ڕوو دەدات.









باسنيوز
Top