له سووریا ناوچه‌یه‌كی تری ئارام دروست كرا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند كه ناوچه‌یه‌كی تری ئارام له شاری حومس دروست كرا، ئه‌مه‌ش دوای رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ئیگۆر كۆناشه‌نكۆف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و له‌وێ موژده‌ی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا رێككه‌وتوون تا له حومس ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكرێ و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام به گوێره‌ی گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئه‌م ئاگربه‌ست و راگرتنی شه‌ڕه به هیچ شێوه‌یه‌ك گرووپی تیرۆریستی داعش و قاعیده ناگرێته‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕكردن له‌و ناوچه‌یه دژی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستی لێ راگه‌یه‌ندراوه و وه‌كو ناوچه‌یه‌كی ئارامیش رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 150 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و قه‌زایه‌ك و 84 گوندی له‌سه‌ره.
bas news -