رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕه‌نسی له توركیا ده‌ستگیر ده‌كرێ
لۆوپ برویاو رۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به یه‌په‌گه‌یه سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە، به‌ڵام دوای كۆنتڕۆڵكردنی باری ته‌ندروستی ده‌ستگیر كرا، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كه‌شی زۆر به نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و نه‌یانویستووه میدیاكان بیزانن.
تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) توركی ئاشكرای كردووه، كه رۆژنامه‌نووسی ناوبراو چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌دا گرتووه، هه‌روه‌ها تێزێكیشی له سه‌ریان ئاماده كردووه.
فیلیز ئۆلمه‌ز سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شرنا‌خ، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی لۆوپ تایبه‌ت بۆ (بی بی سی) گوتی "ئه‌و له به‌شێكدایه له زیندان كه به به‌شی كاتی داده‌نرێ، واته ئومێدی ئازادكردنی زۆره، تاوه‌كو ئێستەش رێگه نه‌دراوه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا قسه بكات. به‌ڵام گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا هه‌یه ده‌ستگیر كراوه".
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و تێزه‌ی له‌سه‌ر یه‌په‌گه‌ی نووسیوه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه قوتابی ماسته‌ره له فه‌ڕه‌نسا و تێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌یه.
bas news -