سەرکردەیەکی حەماس مەرجی حزبەکەی بۆ گەڕانەوە ناو حکوومەت ئاشکرا دەکات

 سەرکردەیەکی حەماس مەرجی حزبەکەی بۆ گەڕانەوە ناو حکوومەت ئاشکرا دەکات
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) مەرجی حزبەکەی بۆ گەڕانەوە ناو حکوومەتی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

رۆژی پێنجشەممە 3\8\2017، سەڵاح بەردەویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، حزبەکەی ئامادەیە کۆتایی بە ”لێژنەی حکوومی“ لە غەززە بهێنێت، کە کاروبارە حکوومییەکان لە غەززە بەڕێوە دەبات و حەماس سەرۆکایەتی دەکات.

سەڵاح بەردەویل هەروەها رایگەیاندووە، کە حزبەکەی بە مەرجی لەخۆگرتنی هەموو بەرپرس و فەرمانبەرەکانی کەرتی غەززە لەلایەن حکوومەتی فەلەستینەوە، بە یەکگرتنەوەی حکوومەت رازی دەبێت و کۆتایی بە ”دووبەرەکیی فەلەستینی“ دەهێنێت.

حەماس لە ساڵی 2012ـەوە حکوومەتێکی خۆجێی لە کەرتی غەززەی فەلەستین دروست کردووە و خۆی لە حکوومەتی فەلەستینی، کە مەحمود عەباس سەرۆکایەتی دەکات، دوور خستووەتەوە.









باسنيوز
Top