ئەمریکا: بەشار ئەسەد لە داهاتووی سووریا هیچ شوێنێکی نابێت و داواش لە وڵاتان دەکەین ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی ئێران ببنەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ڕێکس تێلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو کۆنفرانسەدا کە دوێنێ سێشەممە 2017/8/1 سازی کردووە گوتوویەتی: "بەشار ئەسەد لە داهاتووی سووریادا هیچ شوێنێکی نییە و هاوکات دەبێ هێزە سەربازییەکانی ئێرانیش ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن".
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە حکوومەتی ئێران بە چالاکییە مووشەکییەکانی جەوهەری ڕێککەوتنی ناوکەی پێشێل دەکات و ئەمریکا بۆ متمانە خاترجەمبوون لەوەک ئە ئێران ئاخۆ پەبەندی ڕێککەوتنی ناوکی (بەرجام)ە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی درێژە بە هاوکاری دەدات.
لە درێژەدا گوتی: "داوا لە وڵاتان دەکەین ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی ڕووسیا لە پشتیوانیکردنی کۆریا و سووریا و ئێران ببنەوە، ئەمریکا بەرانبەر بە رووسیا سیاسەتی ڕوونی خۆی ڕادەگەیەنێ، چونکە ئێمە پێکەوە دەمانەوێ داهاتووی سووریا بنیات بنێینەوە".
باسنیوز