ئەفغانستان.. ڕۆژانە 20 کەس لە هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن

 ئەفغانستان.. ڕۆژانە 20 کەس لە هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە چوار مانگی ساڵی 2017دا لە ئەفغانستان، سەرجەم 253 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون و هاوکات چوار هەزار و 238 کەسی دیکەش لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تاڵیبان بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ناوەندی بەدواداچوونی ئەمریکا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەفغانستان (سیگار) ئاماری ڕێژەی کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە مانگی کانوونی یەکەم هەتا کۆتایی مانگی نیسانە و لەلایەن دەوڵەتی ئەفغانستانەوە دراوەتە سوپای ئەمریکا.

ڕێکخراوی (سیگار) لە ڕاپۆرتی پیشووی خۆیدا کەلە مانگی فێڤریوەری ئەمسالدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕای گەیاندووە: "لانیکەم شەش هەزار و 788 سەربازی ئەفغانی و هێزی پۆلیس لە ماوەی دە مانگی ساڵی 2016دا کوژراون.

بەپێی داتاکانی ئەو ڕێکخراوە ڕۆژانە نزیکەی 20 سەرباز و ئەفسەری پۆلیس لە ئەفغانستان دەکوژرێن.

لە هەما ڕاپۆرتدا هاتووە: "تیرۆریستەکانی تاڵیبان 11 ناوچەی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کردووە و هاوکات 34 ناحیەی دیکەشیان لەژێر چاودێری دایە. دەوڵەتی ئەفغانستانیش ئێستا لەکۆی 407 ناوچەی ئەو وڵاتە تەنیا 59.7%ی لە کۆنترۆڵی خۆی دایە".

ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس (یەک لەسەر دەی دانیشتوانی ئەفغانستان) لەو ناوچانە دەژین کەلە کۆنترۆڵی تاڵیبان دایە، هاوکات 21 ملیۆن کەسی دیکەش لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی فەرمیی ئەفغانستان دایە.












باسنيوز
Top