بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستی لەکار کێشایەوە

 بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستی لەکار کێشایەوە
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) دەست لەکار دەکێشێتەوە.



ئەنتۆنی سکارامۆچی، کە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو (مانگی 7ـی 2017) وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆشکی سپی دەست بەکار بوو، رۆژی سێشەممە 1\8\2017 دەستی لەکار کێشایەوە.



دەست لەکار کێشانەوەی ئەنتۆنی سکارامۆچی لەسەر داوای جۆن کێڵی، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا بووە، کە رۆژی هەینیی رابردوو بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وەک گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی دەست بەکار بوو.



سکارامۆچی دوای دەست بەکاربوونی رایگەیاندبوو، کە نێوەندگیریی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و میدیای وڵاتەکەیدا دەکات، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیی ئەو سەرۆکە لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی بە تایبەت CNN، زۆر خراپە.





باسنیوز
Top