تورکیا.. ژمارەیەک قاچاغچی کورد دەستگیر کران
فەرماندەیی سەربازیی دەریاوانیی سەر بە سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، 675 قاچاغچییان لە شاری ئیزمیر لەسەر دەریای ئیجە، دەستگیر کردووە.
بەشێک لەو قاچاغچییانە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان دراوەتە پاڵ و رەوانەی دادگاکانی تورکیا کراون.
فەرماندەییەکە رەگەزنامەی بەشێک لە قاچاغچییەکانی بڵاو کردووەتەوە، کە بەمشێوەیەیە:
- 518 قاچاغچیی ئەفغانی
- 19 قاچاغچیی پاکستانی
- 17 قاچاغچیی سۆماڵی
- 17 قاچاغچیی کۆنگۆیی
- 9 قاچاغچیی هەرێمی کوردستان
- 13 قاچاغچی وڵاتانی جیاواز.
ئەو قاچاغچییانە پەنابەرانی نایاساییان بە قاچاغ و بەڕێی ئاوی، گەیاندووەتە سنوورەکانی یۆنان و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
باسنيوز