قه‌ته‌ر داوای مه‌رجداری چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ ره‌تكرده‌وه
محه‌مه‌د عه‌بدوره‌حمان ئالسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند "بایكۆتكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و چوار وڵاته‌وه، پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ئێمه ده‌ستپێشخه‌ری و لیستی داوای ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سعودیه‌و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر، خواستی خۆیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر خستووه‌ته‌ڕوو، به‌مه‌رجی ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر لیستی داواكارییه‌كانیان كه له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته‌یان كرد.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوار وڵاته، رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌مه‌نامه كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی كه‌نداو، ئاماده‌یی خۆشیان نیشاندا بۆ گفتوگۆی مه‌رجدار له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
عه‌بدوڵا زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، به‌رپرسیارێتی هه‌ر زیانێكی خسته ئه‌ستۆی ده‌وحه، كه به‌ر هاوڵاتیانی قه‌ته‌ری بكه‌وێت.
پێنجی حوزەیرانی ئەمساڵ، كێشەو ئاڵۆزی دپلۆماتی كەوتە نێوان قەتەر لەلایەك و وڵاتانی (سعودیە- بەحرەین – ئیمارات و میسر) كاتێك ئەو وڵاتانە دەوحە-یان تۆمەتباركرد بە "پشتیوانیكردن لەتیرۆرو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران‌دا"، تەواوی ئەو تۆمەتانەش لەلایەن بەرپرسانی قەتەڕییەوە رەتكرانەوە.
دواتر ئەو وڵاتانە 13 داواكاریان رەوانەی قەتەركرد بۆ جێبەجێكردنیان لەپێناو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان كە هەندێكیان بریتین لە داخستنی كەناڵی ئەلجەزیرەو دابەزاندنی پەیوەندییەكانی دەوحە بە تاران-ەوە،و داخستنی بنكەی سەربازی توركیا لەو وڵاتە، سەرجەمی داواكارییەكانیش لەلایەن قەتەڕ-ەوە رەتكرانەوە.
خه‌ندان