لۆس ئه‌نجلۆس؛ ئۆتۆمبیلێك خۆی به‌ژماره‌یه‌ك كه‌سدا كێشا
به‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌شت بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، دوای ئه‌و رووداوه كه له (وست بیكو بولیفارد) روویدا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه، به‌ڵام به‌هۆی سوكی برینه‌كه‌یه‌وه پێویستی نه‌كردووه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت. یه‌كێكی دیكه له‌برینداره‌كان كه پیاوێكی (44 ساڵه) برینه‌كه‌ی سه‌خته.
به‌پێی تۆڕی NBC، ئۆتۆمبیله‌كه له‌جۆری (ڤان) بووه.
تائێستا دیار نییه رووداوه‌كه به‌ئه‌نقه‌ست بووه یان نا.
له‌مساڵدا چه‌ندین رووداوی له‌و شێوه‌یه له‌به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ئیسرائیل و سوید روویانداوه، كه به‌شێكیان "هێرشی تیرۆریستی" بوون.
خه‌ندان-