ئێران.. 24 کچ و کوڕ لە ئاهەنگێکی شەوانە دەستگیر کران
سەرچاوەکان لە ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کاتژمێر یەکی دوێنێ شەممە 2017/7/29 هێزە ئەمنییەکان 24 کچ و کوڕیان لە کاتی بەڕێوەبردنی ئاهەنگێکی شەوانەدا لەناو ڤێلایەک لە نزیک شاری شیراز دەستگیر کردووە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، مەشهەد و باکووری ئێران چەندین حاڵەتی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیان لە ئاهەنگی شەوانە دەستگیر کراون.
دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە کاتێکدا ڕوو دەدات، کە بەپێی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ دەستگرکردنی خەڵک لە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی شەخسی پێچەوانەی ئەخلاق و مافە یاسایی و مەدەنییەکانی هاووڵاتییانە.
بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی کە لەسەر بنەمای شەرع و ئیسلام داڕێژراون، کۆبوونەوەی ژنان و پیاوان لە ئاهەنگەکان و سەما و شادی قەدەغە و ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن.
باسنيوز