خەڵاتی دیزاینی ئەزموونیی نموونەیی كیا تیلورید لەئایندەدا

خەڵاتی دیزاینی ئەزموونیی نموونەیی كیا  تیلورید لەئایندەدا
كیا تیلورید، كەئۆتۆمۆبێلێكی وەرزشیی فرە بەكارهێنەرە و بەرهەمی كیا مۆتۆرزە، خەڵاتی دیزانێكی نایابی لەكۆمەڵەی دیزاینەرانی جیهانیی ئەمریكی (ئیدسا) بەدەستهێنا.
كیا میدالیای برۆنزیی لەخەڵاتەكانی دیزاینی نێودەوڵەتیی 2017 (ئیدیا) بەدەستهێنا لەجۆری "گواستنەوە" بۆ ئۆتۆمۆبێلە ئەزموونییەكان، كەساڵی رابردوو لەپێشانگەی نێودەوڵەتیی ئەمریكای باكوور بۆ ئۆتۆمۆبێل لەدیترۆیت پەردەی لەسەر لادرا.

كیا ناوبانگێكی لەدیزاین بنیادنا لەسەر شێوازێكی جیهانیدا لەو ساڵانەی دواییداو پێشتریش خەڵاتی ئیدیای بۆ دیزاینی كیا سۆڵ 2014 و GT4 ستینگەری ئەزموونی بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لە كیا ریۆ 2012. "تیلورید" لەستۆدیۆی دیزانی كیا لەكالیفۆڕنیا دیزاین كراوە لەسەنتەری دیزاینی كیا لەئەمریكا.

بەوبۆنەیەوە پیتەر شرایەر، سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكار بۆ دیزاین لەكیا مۆتۆرز رایگەیاند: "تیلورید بریتییە لەدەستكەوتێكی بوێرانەی كیا كەپوختەیەك لەسەر چۆنیەتیی بەرزكردنەوەی ئاستەكانی خۆشگوزەرانیی دیزاینەرانمان بۆ پێكهاتەی ئۆتۆمۆبێلەكانی كیای ئایندەیی دەخاتە روو. هەروەها تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتیی هەڵسانی دیزانەرانمان بەدروستكردنی ئۆتۆمۆبێلی ئەزموونی وەك بنەمایەك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمۆبێلی ئامادەكراو بۆ بەرهەمهێنان بەقەبارەی گەورە. من زۆر شانازی بەتیمی دیزاینی خۆمان و خەڵاتی ئیدسا دەكەم، ئەوە شەڕەفێكی گەورەیە بۆ هەموومان".
كیا تیلورید-ی ئەزموونی

كیا تیلورید كە لەساڵی 2016 پەردەی لەسەر لادرا، دیدگایەكی پێشكەوتووە بۆ ئۆتۆمۆبێلی وەرزشیی فرە بەكارهێنەری قەبارە تەواو. هەروەها بریتییە لە ئۆتۆمۆبێلی وەرزشیی فرە بەكارهێنەری نایابی خاوەن سێ ریز و حەفت سەرنشینی، كە تایبەتمەندە بەدیزانێكی نوێ و گونجاو و پەیكەرێكی ماسولكە بەهێز و بۆ فەراهەمكردنی ئەوپەڕی حەوانەوەو بەویلێكی درێژتر لەزۆرێك لەنموونەكانی كیا كە بەقەبارەی گەورە بەرهەمهێنراون دەوڵەمەند كراوە.




خةليل بلةيي
Top