سەرۆکی فەلەستین رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ

 سەرۆکی فەلەستین رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ و گوتەبێژی سەرۆکایەتیش لێدوان دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی فەلەستینی (وفا)، نەبیل ئەبو ردێنە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی فەلەستین رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 29\7\2017 مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین چەند پشکنینێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری رامەڵڵا ئەنجام دەدات.

نەبیل ئەبو ردێنە دڵنیایی داوە لەوەی باری تەندروستیی مەحمود عەباس باشە و دڵنیاکەرەوەیە و دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، نەخۆشخانەی بەجێ هێشت.

مەحمود عەباس لەساڵی 1935 لە شاری سەفەد لەدایک بووە، دوای کۆچی دوایی یاسر عەرەفاتی سەرۆکی فەلەستین لە ساڵی 2004، بووە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە، کە وڵاتێکی دان پێدانەنراوە.









باسنيوز
Top