ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی گەشتیاریی تورکیا دەکەوێتەوە

ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی گەشتیاریی تورکیا دەکەوێتەوە
ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی گەشتیاری لە پارێزگای ئەنتاڵیا کەوتووەتەوە بەهۆیەوە و ژمارەیەک گەشتیار بریندار بوون.

هۆتێلەکە لە ناوچەی (کەمەر)ی گەشتیاری لە ئەنتاڵیا کەوتووەتەوە و تیمە فریاگوزارییەکانی تورکیاش 400 گەشتیاریان لە هۆتێلەکە رزگار کردووە.

ئاگرەکە لە چێشتخانەی هۆتێلەکە سەری هەڵداوە و هەموو هۆتێلەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی برینداربوونی 14 گەشتیار، کە چواریان گەشتیاری رووسین.











باسنيوز
Top