ترەمپ گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی لەسەر کار لادەدات

 ترەمپ گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی لەسەر کار لادەدات
سەرۆکی ئەمریکا گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لەسەر کار لادەدات و جەنەڕالێکی وڵاتەکەی دەخاتە شوێنی.



رۆژی هەینی 28\7\2017، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سوپاسی راینس پریبوس، گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی کردووە و فەرمانی لەسەر کار لادانی دەرکردووە.



دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاری داوە جۆن کیلی، جەنەڕالی خانەنشینکراوی سوپای وڵاتەکەی لەشوێنی راینس پریبوس داناوە.



باسنیوز
Top