ئەمریکا شەش کۆمپانیای سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە

 ئەمریکا شەش کۆمپانیای سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی خەزێنەرداریی ئەمریکا دوێنێ هەینی لە کاردانەوە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی ماهوارەیی ئێران، شەش کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.



بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ئەو شەش کۆمپانیایەی سوپای پاسداران پەیوەندییان بە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێرانەوەیە. تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران لەلایەن وەزارەتی خەزێنەرداریی ئەمریکاوە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.



لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمریکادا هاتووە (کۆمپانیاکانی پیشەسازیی شەهید کەریمی، ڕەستگار، چراغی، وەرامینی، کەلهوڕ و ئەمیرەلموئمنین) وەک شەش کۆمپانیای گووپی پیشەسازیی شەهید هیمەتی سوپای پاسداران دێنە ئەژمار و کاریان دابینکردنی کەلوپەلی مووشەکی بالستیکە و دەبێ بخرێنە لیستەی گەمارۆکانەوە.



هاوکات لەگەڵ ئەم گەمارۆیانە، ستیۆن منووچین، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕای گەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی بەرەنگاری چالاکییەکانی ئێران لە بوارەکانی (چالاکیی مووشەکی، تاقیکردنەوە، گەشەدان بە سیسەتمی مووشکی) دەبێتەوە.



ئەم هەوڵەی ئەمریکا پاش ئەوە هاتووە کە ئێران مووشکی "مواهوارەپێوی سیمورغ"ی تاقی کردەوە کە هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە توندی کاردانەوەی بەم هەوڵی ئیران نیشان دا کە ئەمە دژی ڕێککەوتنی ناوکی و بەڵێنەکانی ئیرانە.



لە کاردانەوە بەو هەوڵانەی ئەمریکا دوێنێ هەینی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیرانیش ئەو جالاکییانەی بە مافی بێ ئەملاو ئەولای ئیران وەسف کردووە ئاشکرای کرد کە لەگەڵ بەڵێن و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان تەبایە.





باسنيوز
Top