تورکیا.. دادگا ژمارەیەک تۆمەتباری داعش ئازاد دەکات

 تورکیا.. دادگا ژمارەیەک تۆمەتباری داعش ئازاد دەکات
دادگایەکی تورکیا ژمارەیەک تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئازاد دەکات.



بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، نوسەیبە دورماز، هاوسەری یونس دۆرمازی ئەمیری داعش لە تورکیا لەنێو 39 تۆمەتبارە ئازادکراوەکە دایە، کە دادگای شاری گازی عەنتاب بڕیاری ئازاد کردنیانی دا.



ئەو 39 کەسە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانی تەقینەوە لە ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و شاری پێرسووس (سورووچ) لە پارێزگای رحا (ئورفە) باکووری کوردستان، کە تەقنەوەکەی سورووچ بووە هۆی کوژران و برینداربوونی 140 کەس.



یونس دۆرماز، کە بە ئەندازیاری کردە تیرۆریستییەکانی داعش لە تورکیا، دادەندرێت، لە کردەیەکی تیرۆریستیدا لە مانگی 5ـی 2016 خۆی تەقاندەوە.



باسنيوز
Top