سەرۆکوەزیری پاکستان وازی لە پۆستەکەی هێنا

 سەرۆکوەزیری پاکستان وازی لە پۆستەکەی هێنا
محەمەد نەوازشەریف، سەرۆکوەزیری پاکستان، ئەمڕۆ هەینی یەک کاتژمێر دوای حوکمی دادگای باڵای ئەو وڵاتە کە دەسەڵاتی لێ سەندەوە، وازی لە پۆستەکەی خۆی هێنا.

نەواز شەریف لەلایەن دادگای باڵای پاکستانەوە بە گەندەڵیی ماڵی تاوانبار کراوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیری پاکستان ئەمڕۆ هەینی 2017/7/28 لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕای گەیاند: "سەرەڕای ئەوەی کە محەمەد نەوازشەریف لەبارەی حوکمی دادگاوە (تێبینیی جدی) هەیە، بەڵام دیسان لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە".

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری ئەعجاز ئەفزەڵ‌خان، داواکاری گشتیی پاکستانەوە نووسیویە "محەمەد نەوازشەریف لە پۆستی ئەندامەتیی پەرلەمانی پاکستاندا هیچ شەرعیەتی نەماوە و بەم چەشنە پۆستی سەرۆکوەزیری لەدەستی ئەودا نەماوە".

پاش ڕاگەیاندنی ئەم حوکمە، هەزاران کەس لە دژبەرانی دەوڵەتی پاکستان بە ڕێکخستنی خۆپێشاندان لە ئیسلام ئاباد خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی نەواز شەریف لە پۆستی سەرۆکوەزیری بووە.













باسنيوز
Top