حزبوڵلا و قاعیدە رێککەوتن و ئاگربەست رادەگەیەنن

 حزبوڵلا و قاعیدە رێککەوتن و ئاگربەست رادەگەیەنن
میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و بەرەی نوسرە، کە باڵی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە لە سووریا، ئاگربەست رادەگەیەنن.



میدیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی، کە میلیشیایەکی تائیفییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتی دەکات، باسیان لەوە کردووە، کە ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 27\7\2017 چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.



بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، حزبوڵڵا و بەرەی نوسرە رێککەوتوون لەسەر ئازادکردنی سێ دیلی حزبوڵلا لەلایەن بەرەی نوسرەوە، بەرامبەر رێگادان بە خێزان و ئەندامانی بەرەی نوسرە بۆ دەرچوون لە ناوچەی عەرسال لە لوبنان و رووکردنە سووریا.



نزیکەی هەفتەیەکە شەڕ لە نێوان حزبوڵڵا و بەرەی نوسرە لە ناوچەی عەرسال لە رۆژهەڵاتی لوبنان و لە نزیک سنووری سووریا، دروست بووە.





باسنیوز
Top