گەڵاڵەی گەمارۆی نوێ لەدژی ئێران لە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەند کرا

گەڵاڵەی گەمارۆی نوێ لەدژی ئێران لە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەند کرا
كۆنگرێسی ئەمریکا دوێنێ سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی گەمارۆی نوێ لەدژی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و کۆریای باکوور پەسەند کرد.



بەپێی ڕاپۆرتی ئاژسنی (ڕۆیتەرز) ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە 419 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر سێ دەنگی نادا ئەو پرۆژە گەمارۆ نوێیەیان پەسەند کردووە.



ئەم پرۆژەیە پیشتر لە ئەنجومەنی سەنای ئەمریکاش پەسەند کراوە.



هاوکات ئاژانسی (ئەسەوشیەتێدپرێس) بڵاوی کردووەتەوە ئەندامانی کۆنگرێس لەو باوەڕدا بوون بەپێی یاسای بنەڕەتی دەبوا ئەم گەڵاڵەیە سەرەتا لە کۆنگرێس پەسەند و پاشان ڕەوانەی سەنا کرابایە.



کۆشکی سپی لەبارەی ئەم پرۆژەیەی کۆنگرێسەوە وتوویەیەتی، هێشتا دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی واژۆکردنی هیچ بڕیارێکی نەداوە.



ئەم پرۆژەیە سەرەتا تەنیا بۆ زیاترکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە کرا، بەڵام دوایی گەڵاڵەی گەمارۆکانی ڕووسیاشی پێ زیاد کرا.



ئەو پرۆژەیەی کە سەنای ئەمریکا پێشتر بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی کردووە بە گەڵاڵەی (بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە ناسەقامگیرەکانی ئێران) ناسرابوو کە ئێرانی بە بۆنەی پەردەدان بە مووشەکی بالستیک، پشتگیری لە تیرۆرزیم و گرووپە میلیشیاکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ، خستبووە ناو گەمارۆوە".





باسنیوز
Top