روسیا بۆ یەکەمجار بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیزمیر لە تورکیا، دەکات

روسیا بۆ یەکەمجار بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیزمیر لە تورکیا، دەکات
هاوردەکردنی تەماتە لە تورکیاوە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی بەرپرسانی باڵای رووسیا لەگەڵ تورکیا، دەبێت.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، ئارکادی دڤۆرکۆڤیچ، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیزمیر لە تورکیا، دەکات.



ئارکادی دڤۆرکۆڤیچ هەروەها رایگەیاندووە، لە پەراوێزی پێشانگاکەدا، شاندی باڵای رووسیا گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش، ”هەناردەکردنی تەماتە لە تورکیاوە بۆ رووسیا“ دەبێت.



دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سوخۆی سەربازیی رووسی لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا لەلایەن سوپای تورکیاوە (لەمانگی 11ـی 2015)، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆز بوون و رووسیا هاوردەکردنی هەموو بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە تورکیا، قەدەغە کرد.




باسنیوز
Top