تاڵیبان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە خوێناوییەکەی پاکستان رادەگەیەنێت
تەقینەوەکە، کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 24\7\2017 لە شەقامی فەیرۆزپوەر لە نزیک بازاڕی سەوزەفرۆشانی باشووری شاری لاهور رووی دا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی 26 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، خۆکوژێک بە ماتۆرسکیلێکەوە چووەتە ناوچەکە و خۆی تەقاندووەتەوە و شاهێدحاڵەکانیش باس لەوە دەکەن، کە دەنگی تەقینەوەکە زۆر گەورە بووە و هەموو جام و شووشەکانی دەوروبەری ناوچەکە شکاون.
تاڵیبانی پاکستان رێکخراوێکی ئیسلامیی تیرۆریستییە و درێژکراوەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستانە، کە بە هەمان شێوە رێکخراوێکی تیرۆریستییە.
باسنیوز