بەرپرسێکی نوێی کۆشکی سپی: نێوەندگیریی لەنێوان ترەمپ و راگەیاندندا دەکەم
ئەنتۆنی سکارامۆچی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆشکی سپی، کە هەفتەی رابردوو دەست بەکار بوو، رایگەیاندووە: تیمەکەی بە هەموو هێزییەوە بەرگریی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
ئەنتۆنی سکارامۆچی هەروەها رایگەیاندووە: هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ راگەیاندنەکان دابڕێژێتەوە و بەشێک لە تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکاش جارێکی دیکە دادەڕێژێتەوە.
لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار بووە (مانگی 1ـی 2017)، پەیوەندییەکانی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی باش نییە و چەند جارێکیش بە خراپ باسی بەشێکیان کردووە.
باسنيوز