ئه‌مریكا به‌فه‌رمى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پشت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌به‌ستین له‌م شاره‌ی عێراق
ئه‌مریكا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند: له شاری موسڵ پشت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌شێك له هێزه عێراقییه‌كان ده‌به‌ستین چونكه مه‌شقمان به‌و هێزانه كرد.
بریت ماكگۆرك، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش،له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر رایگه‌یاند: له مووسڵدا پشت به‌و هێزانه ده‌به‌ستین كه مه‌شقمان پێكرد، وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌شێك له هیزه عێراقییه‌كان.
ماكگۆرك دیاریشی كرد : له مووسڵ ئه‌و وانانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له ناوچه سه‌خته‌كانى وه‌كو تكریت و ڕومادى فێری بووین.
Payamner-